top of page

نەخشەکێشانی شوێنی نیشتەجێبوون بەشێوازێکی تەندروست پەرەپێدانی شێوازی ژیانی تەندروست لە کوردستان

نووسینی: ساکار سەمیر

وەرگێران لە ئینگلیزییەوە:

چۆڤین شوان

ئاکام نەوزاد

 

شوێنی نیشتەجێبوون کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لایەنی تەندروستیمان هەیە بەشێوەیەك کە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر هەستەکانمان، شێوازی ژیانکردنمان و ئاسوودەبوونیشمان لە ژیان. ئەو ماڵانەی کە سەلامەتن و خاڵیین لە مەترسییە جەستەییەکان (وەکو کەلوپەلی تیژ، نهۆمی خلیسکێنەر، وایەری کارەبایی بریندار....هتد). لەلایەکی تریشەوە، نەخشەکێشانی شوێنی نیشتەجێبوون بە ستانداردێکی کەمتر لە ڕێژەی پێویست ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستیمان دەکاتەوە. لە کوردستاندا، دیاردەی شارستانیبوون لە ساڵی ٢٠٠٣ـوە دەستی پێکردووە. زۆرێك لە گوندنشینەکان بەرەو شار و شارۆچکەکان کۆچ دەکەن بەخاتری چنگخستنی دەرفەتی نوێ و باشترکردنی ژیانیان.






 

ئەمە بووە هۆی دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەبارە گەورە. لەگەڵ ئەوەشدا، تەندروستیی دانیشتوان پەیوەستە بە کوالێتی و ئاستی سەرکەوتنی کەرتی نیشتەجێبوون. سەڕەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم، بەڵام هێشتا نەخشەکێشانی شوێنی نیشتەجێبوون بەشێوازێکی تەندروست وەك پێویست نین، هەروەها ئەو پێویستی و تایبەتمەندیانەی کە سوودبەخشن بۆ لایەنی دەروونیی دانیشتوان، کەمتەرخەمیان پێوە دیارە. بۆ نموونە، کەمیی ڕووناکیی سروشتی و و دیمەن و ڕووەکی سروشتی، نەخشەی ناڕێكوپێك، ژاوەژاوی بەرز و ژینگەی نابەختەوەر ژیانکردنێکی ناتەندروست بۆ دانیشتوانەکەی دەکەن بە دیاری. ئەو کەسانەی کە لە ژینگەیەکی خراپ و ناتەندروستدا دەژین، زۆرتر تووشی فشار و گرفتی دەروونی دەبن. "پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان نەخشەکێشانی شوێنی نیشتەجێبوون و زانستی دەروونزانی پێشەکی دەدات بە رێنمایەکانی نەخشەی نیشتەجێبوون، کە پەرە بە تەندروستی و خۆشگوزەرانی دەدات و پشتگیری ژیانێکی تەندروست دەکات.

 

 

 

ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوە دەربارەی تەندروستباشی و ڕێگا هەمەچەشنەکان بۆ پەیڕەوکردنی ڕێساکانی نەخشەکێشانی شوێنی نیشتەجێبوون لە کوردستاندا دەکات. چەمکی "تەندروستباشی" لەلایەن کۆمەڵناسی ئەمریکی "ئانتۆنڤسکی" لە ساڵی ١٩٧٩ـدا ناسێنرا، کە زیاتر جەخت لەسەر هۆکارەکانی پەرەپێدانی تەندروستی دەکاتەوە وەك لە هۆکارەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی. لە ساڵی ١٩٩٠، دیلانی فەرمووی: "تیۆرەکەی ئانتۆنڤسکی دەکرێ وەکو ئامرازێك لە هونەری تەلارسازیدا بۆ باشترکردنی لایەنی تەندروستیی مرۆڤ بەکاربهێنرێت (دیلانی، ٢٠٠١)"

تیۆری "نەخشەکێشانی شوێنی نیشتەجێبوون بەشێوازێکی تەندروست" هەوڵدەدات ژینگەیەکی تەندروست بەرهەم بهێنێت و خەڵکی تەندروستتر بژین. فاکتەرە فیزیکییەکانی گەرەک ، لەوانەیە پشتگیری تەندروستی بکات بە دابینکردنی شوێنێک کە گەورە و بچوک بتوانێت بە سەلامەتی مەشقی لێ بکات دووربێت لە تاوان و توندوتیژی و پیسبوونی ژینگە.

 

هەبوونی ڕاڕەوی پیاسەکردن هانی خەڵکی دەدات بۆ چالاکی جەستەیی و کەمکردنەوەی قەڵەوی. دەکرێ خێزانەکان خواردنی تەندروست بخۆن بە هەبوونی دوکانی بەقاڵی کە بەرهەم و خواردنی سروشتی لێ چنگ دەکەوێ. لە جیهانێکدا کە نەخۆشی و لاوازی زۆر بەخێرایی بڵاودەبنەوە، زۆر گرنگ و پێویستە لە گشت بوار و چالاکییەکانی ژیانماندا ئاگاداری تەندروستیمان بین. دروستکردنی ماڵ و ژینگەیەك کە تەندروستباشی لێوە بەرهەم دێت، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێویسته بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کوردیی تەندروست.




 

 

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە گرینگی بەکارهێنانی تیۆری دیزاینی سەڵتۆجینی لە نێو پرۆژەکانی نەخشەی نیشتەجێبوون دیاری بکات. ئامانجی سەرەکی لێرەدا ئەوە دەبێت : ١) بۆ دۆزینەوەی کاریگەریەکانی نەخشەکانی نیشتەجێبوون لەسەر تەندروستی و شێوەی ژیانی نیشتەجێبووان. ٢) بۆ دیاریکردنی چەند رێنماییەک بۆ نەخشەیەکی نیشتەجێبوونی سەڵتۆجینییەک کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە لایەن تەلارساز و پلانەرەکان لە نیشتەجێبوونەکانی داهاتوو لە کوردستان. ٣) بۆ داڕشتنی ئامێرێکی خەملاندنی ورد تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ باری تەندروستی لە ناوچە نیشتەنیەکان بکات. ٤) بۆ پێشکەوتنی تەندروستی مرۆڤ و کەم کردنەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندیان بە شێوەی ژیانی مروڤەکانەوە هەیە لە کوردستان.

 

پێشاندانەکی فراوانی ئەم ئەدەبە لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی تەندروستی گشتی و نەخشە  نیشتەجێبوونەکان و دیزاینی سەڵتوجینی  بەکاردێت بۆ دیاری کردنی چەند لایەنێکی نەخشەدانان  کە دەتوانرێت بۆ پەرەپێدانی تەندروستی ژینگەی نیشتەجێبوون بەکاربهێنرێت. دواتر تەکنیکی دێلفی (Delphi)بەکارهاتووە بە ڕاوێژکاری شارەزایان تاوەکو دیاری بکەین کام توخمی سەڵتوجینی کۆ بکرێتەوە لە ئەدەبەکان کە  نزیکترین پەیوەندیان بە بەرەوپێشچوونی پرۆژەی نیشتەجێبوونی تەندرووست  هەیە. دواتر لە دوای ئامادە کردنی بنچینەکانی دیزاینی سەڵتۆجینی بۆ باڵەخانە نیشتەنیەکان ، ئامێرێکی خەملاندنی ورد نەخشەی بۆ دادەنرێت بە سیستەمی کێشانی گونجاو  تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ باری  تەندروستی باڵەخانەی نیشتەجێبوون بکرێت. لە کۆتایی ، وەکو بەشێک لە مێتۆدۆلۆجی چەندین نموونە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی بەهای بەرز وەردەگیرێت بە بەکارهێنانی ئامێرە خەملاندنەکان کە هەڵبژێردراون لەم توێژینەوەیە بۆ هەڵسەنگاندنی باری سەڵتۆجینی باڵەخانەکە بە بەکارهێنانی رێگاکانی وردبینینەوە و پرسیارنامە.

لە ئەنجامدا، رێنماییەکانی دیزاینی سەڵتۆجینی پێشنیار دەکرێت، کە نەک تەنها ژینگەیەکی نیشتەجێبوونی تەندروست دەستەبەر دەکرێت بەڵکو بە کەشێکی خۆشگوزەرانی و سەڵتۆجینیسس کۆمەڵگا دەورە دەدرێت. ئەنجامی ئەم خوێندنە دەتوانێت ڕێنوێنی ئەو نەخشە دانانە بکات کە یاریدەدەر دەبێت بۆ  تەلارسازو پلانەر و وەزارەتی پلاندانان لە KRG بۆ بەهێزکردنی  سەڵتۆجینیسس لە نەخشەکانی نیشتەجێبوون و گەشەکردنی یاسادانان و یاسای تەندروستی بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی داهاتوو.

 

Comments


bottom of page